به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە خەزنەیەکی داگری یەک و نیو ملوێن دۆلار پارەی نەخت و کانزای بایەخداریان کردووە کە کاتی خۆی لە لایەن تاقمی تیرۆریستی داعشەوە لە ماڵێکی کۆنی شاری کۆنی موسڵ شاردراوەتەوە.
بە پێی بەیاننامەی وەزارەتی نێوخۆی عێراق، ئەم خەزنە شاراوەیە داگری ملوێنێک و ٥٩٠ ھەزار دۆلار پارەی نەختە بە شێوەی سەد دۆلاری،زیاتر لە ١٧ ملوێن دیناری عێراقی، پێنج کیلۆگرام زیو و، ٥٠٠ گرام زێڕ کە گوایە بۆ دروستکردنی دراڤ لە سات و سەودای ناوچەکانی ژێر ڕکێفی خۆیان ئامادە کرا بوو لەگەڵ زیاتر لە ١٧ کیلۆ شمشی نوقرەدا.
وتەبێژی سەرکردەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق لە پەیامێکی توییتێری دا نووسیویەتی: ئەم خەزنەیە کە لە سەردەمی دەست گرتنی تیرۆریستان بە سەر شاری موسڵ دا لە لایەن داعشەوە دزرا بوو، بە پێی زانیارییە تایبەتییەکانی پۆلیسی خۆجێیی دۆزرایەوە.
342/